ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی «ئامینێ و ئامین» کە گۆرانییەکی کۆنی حەسەن زیرەکە، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە، ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم کە گۆرانییەکی کۆنی حەسەن زیرەکە بەناوی «ئامینێ و ئامین» من بەشێوازێکی نوێ تۆمار کردووە و بڵاوم کردەوە. ئەو هونەرمەندە گوتیشی: گۆرانیی «ئامینێ و ئامین»، حەسەن زیرەک لەساڵی 1946 لە ڕادیۆی کرماشان تۆماری کردووە. ئەو گۆرانییە لای من زۆر تایبەت و پڕ چێژ بوو، بۆیە حەزم کرد نوێی بکەمەوە و تۆماری بکەم، هیوادارم گوێگرەکانم بڕیاری پۆزەتیڤ لەسەر ئەو گۆرانییەم بدەن و چێژی لێ ببینن.