خەبات: سولین سلێمان:- محەمەد ئەلدەوخی یەکێکە لە پیانۆژەنە بەناوبانگەکانی وڵاتی سعوودیە لە ساڵی1991 لە دایکبووە و ڤیدیۆکانی خاوەنی چەندین ملیۆن بینەرە، لە دیمانەیەکدا تایبەت بۆ ڕۆژنامەی خەبات وەڵامی چەند پرسیارێكی داینەوە.
*وەک پیانۆژەنێک چۆن دەستت بەکاری هونەری کرد؟
دەسپێکی من وەک پیانۆژەن بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە، لەو کاتدا خۆم ھەوڵمدەدا بۆ فێربوونی، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ژەنینی میوزیکە ھەواییەکان و دواتر لە ڕێگەی یوتیوب ھەوڵی زیاتر فێربوونمدا و دەستم پێکرد. دوای بەدیھێنانی خەونەکەم کە ژەنینی ئامێری پیانۆ بوو، بریارمدا خولی فێربوون بۆ فێرخوازە سەرەتاییەکانی پیانۆ بکەمەوە و ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو میوزیکانە دەدەم کەلە ڕێگەی یوتیوبەوە فێربووم.
*بە چ پیانۆژەنێکی جیھانی سەرسامیت؟
سەرسامی میوزیکژەنی جیھانی (یانی)م و ئەو ئیلھامی منە لە ژەنیندا و لە سەرەتاوە تاکو ئێستا (یانی) ئیلھامی زۆرێک لە پیانۆژەنەکان بووە، بە تایبەت ئەوانەی بە خودی خۆیان فێری ژەنینی ئامێری پیانۆ بوون.
*کێ پاڵپشتیت دەکات بۆ بەردەوام بوونت؟
ھۆکاری بەردەوامبوونم دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی بەردەوامی خێزانەکەم و ھاوڕێکانم و ئەوانەی لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاکانی منەوە سەیرم دەکەن، خۆشەویستی ئەوان بۆ من ئەو ڕێگە جوانەی ژەنینی پیانۆیە.
*ھیچ پڕۆژەیەکی نوێت ھەیە تایبەت بە پیانۆ؟
بەڵی ھەندێک پلانم ھەیە لە داھاتوودا، گرنگترینیان کردنەوەی ڕێکخراوێکی فێرکارییە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی میوزیک لە نێو کۆمەڵگەدا.
*سوودی ئامێری پیانۆ ژەنین چییە و چ ئامۆژگارییەکت ھەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت فێری ژەنینی پیانۆ ببن؟
ئامێری پیانۆ ئامێرێکی میوزیکییە، ئاماژە بە ناخی خۆمان دەکات کە چ ھەستێک لە ناخماندا ھەیە، ھەموو کات بە باشترین نامەی دادەنێم کە بگات بە گوێی خەڵک، ئامۆژگارییم بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت فێرببن با بە دڵ و بە گیان و بە سۆزەوە هەوڵ بۆ ئامانجەکانیان بدەن.
*لە کۆتاییدا چ پەیامێکت ھەیە؟
سوپاس بۆ ئەو دەرفەتەی بە منتان بەخشی بۆ باسکردنی خۆشەویستیم بۆ ئامێری پیانۆ، هەروەها سوپاسی ڕۆژنامەکەتان دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەو دیمانەیە، لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.