
بە گوژمەی 520 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، وێڕای دروستکردنی ئاوەڕۆ، چەندین شەقام قیرتاو و کۆنکرێت دهكرێن.
پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه، كه ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی 8ی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و قەیمقامی قەزای دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەی کەسنەزان و بەرپرسی لێژنە ناوچەی تارینی پارتی و سەرۆکی شارەوانی شاوێس، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گوندی کەلەکینی سەر بە کۆمەڵگەی شاوەیسی سنووری پارێزگای هەولێریان بەسەر کردەوە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، گوژمەی پڕۆژەکە 520 ملیۆن دینارە و بریتییە لە دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گوندی کەلەکین و کۆنکرێتکردن و درووستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک بە ڕووبەری 3300 مەتر دووجا، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر، لە شوێنی پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە تەواوبوونی ئەم شەقامە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست دەبێت، وێڕای بنبڕبوونی گرفتەکانی ئاوەڕۆ.
ڕاشیگەیاند، خزمەتکردنی دەورووبەری شاری هەولێر بەشێکە لە ئەولەوییەت و کارەکانی کابینەی نۆیەم و سەرۆکوەیران مەسروور بارزانی، بەردەوام جەخت لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ دەوروبەری شاری هەولێر دەکاتەوە.