سهرهتا وهرزش تێن هاگ پەیامێکی نیگەرانکەر بۆ هاندەرانی یانەكەی دەنێرێت
یانەی مانچستەر یونایتد لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا زۆر ماندوو بوو، چوار یاریزانی بەناوبانگی بردە ڕیزەكانیەوە، بەڵام ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بە تەواوی دڵخۆش نییە بە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز.
ئەو ڕاهێنەرە پێی وایە پاڵەوانێتی ئەورووپا و کۆپا ئەمریکا بە زیانی یانەکەی تەواو بوو، بەو پێیەی ئەو یاریزانانەی بەشداری ئەو پاڵەوانێتیانەیان کردووە، کاتێکی کەمتریان هەبووە وەک تیمێک بە بەراورد لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش وەرزمان دەبوو کە پێنج شەش هەفتە لە یانەکەدا کاربکەیت، زۆر قورسە گەشتێکمان بۆ ئەمریکا ئەنجامدا، دواتر یاریزانانی پاڵەوانێتی ئەوروپا و کۆپا ئەمریکامان زیادکرد و ئێستا یاریزانی نوێمان واژۆ کردووە، ئێستا دەبێت تیپێکیان لێ دروست بکەین، واتە هێشتا ئامادەی تەواوی خولی ئینگلیزی نەبووینە، ئەگەرچی لەیەكەم یاریدا 3 خاڵمان بەدەستهێنا.