پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری ئیسپانی هەڵگری ناسناوی پریمەرلیگی ئینگلیزی، ئامۆژگاری بە ئیدارەی یانەی چێڵسی کرد سەبارەت بە ڕاهێنەرەكەیان، ئینزۆ مارێسکا.
گواردیۆلا دەڵێت: کات بدەن بە ئێنزۆ و ئەو کار دەکات و پێویستی بەكات هەیە.
ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی زیاتر گوتی: هەموو ڕاهێنەرەکان پێویستیان بە کات هەیە، ڕاهێنەری چێڵسیش، پێویستی بە کاتێکە، ئامۆژگاری چێڵسی دەكەم ئەمە بۆ راهێنەرەكەیان بكەن.