سه‌ره‌تا وه‌رزش کچانی دەربەندیخان بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی بالەی لاوانی عێراق

کچانی دەربەندیخان بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی بالەی لاوانی عێراق

175
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراق و بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو لە هۆڵی یانەی وەرزشی دەربەندیخان، خولی تۆپی باله‌ی کچانی لاوانی عێراق بە بەشداری 11 یانە بەڕێوەچوو، رۆژانە سێ یاریی لە هەر سێ کۆمەڵەکە بەرێوەدەچوو، هەر دوو یانەی دەربەندیخان و تەق تەق بەشایستەیی گەیشتنە یاریی کۆتایی و لە یارییەکی بەهێز و پڕ جەماوەریدا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، لە ئەنجامدا تیپی کچانی دەربەندیخان توانیان یارییەکە بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لە تیپی کچانی تەق تەق ببەنەوە و تیپی کچانی تەق تەقیان لەبردنەوەی ناسناوی خولەکە بێبەش کرد، بەم ئەنجامە کچانی دەربەندیخان بەشایستەیی بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی لاوانی کچانی عێڕاق بۆ وەرزی 2024، کچانی تەق تەقیش پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەکەیان بەدەستهێنا، هەروەها کچانی یانەی غازی شیمال پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەرکەوت.