سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەبۆنەی یادی دامەزارندنی 78 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و جەماوەری پارتی لە هەرێمی کوردستاندا کرد.

16ـی ئابی 2024 عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، بڵاوی کردەوە: “لە یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی، کادیر و جەماوەری پارتی و هەموو گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی خۆشەویست دەکەین.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیدا، هاتووە: ئەم بۆنەیە شایەتحاڵی لەدایکبوونی قەوارەیەکی سیاسی بوو کە خەباتی لە دژی دیکتاتۆری بوو بۆ بنیاتنانەوە و چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراقدا، کە ئەمەش دەرفەتێکە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە برایەتی و دۆستایەتییەکان لە نێوان گەلی کورد و  پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی خوێنی شەهیدان بە دەست هاتوون.