سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، پارتی بەشدار و رۆڵی لە چەسپاندنی سیستەمێک کە هەڵگری بناغەکانی دادپەروەری و یەکسانی و بنیاتنانی عێراقێکی ئازاد و دیموکراسییە كردووە.

ئەمڕۆ هەینی 16/8/2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاندووە، ئەم یادە یادەوەری خەباتی پارتی لە دژی ستەمی ڕژێمی دیکتاتۆری، لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق نوێ دەکاتەوە.

سوودانی ئاماژەی بە رۆڵ و بەشداری پارتی کردووە لە چەسپاندنی سیستەمێک کە هەڵگری بناغەکانی دادپەروەری و یەکسانی و بنیاتنانی عێراقێکی ئازاد و دیموکراسییە.