یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز تەواو کرد، کە لە یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزییەوە یاریی دەكرد.
یانە ئیسپانییەکە ڕایگەیاند کە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ ماوەی 6 وەرز تا ساڵی 2030 گرێبەستەکەی واژۆکردووە، بەمەش دەبێتە دووەم گرانترین گرێبەست لە مێژووی ڕۆخیبلانکۆسدا دوای جواو فیلیکسی پورتوگالی.
یانەکە لە ئەکاونتەکەیدا لە X تویتێکی بڵاوکردەوە کە وێنەی جاڵجاڵۆکەیەکی تێدابوو (سپایدەر)، وەک ئاماژەیەک بۆ نازناوی یاریزانەکە کە ئەلڤارێزە.
ماڵپەڕی مانچستەر سیتی لە زاری ئەلڤارێزەوە نووسیویەتی: ماڵئاوایی لەم یانە سەرسوڕهێنەرە دەکەم بە هەست و سۆزێکی زۆرەوە هەمیشە «شوێنێکی تایبەتی» لە دڵمدا دەبێت.