دادگای ناوبژیوانی وەرزش (CAS) ئەو میدالیای برۆنزییەی کە جۆردن چیلی ئەمریکی لە یاری کۆتایی جوڵەی زەوی لە جیمناستیك لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەستی هێنابوو، لێیان سەندەوە، ئەم بڕیارە دوای قبوڵکردنی ئەو تانەیە هات کە ڕۆمانیا و یاریزانەکەی ئانا باربوسۆ پێشکەشی ئەنجامی کۆتایی کێبڕکێکەیان کردبوو بەهۆی هەڵەیەکی یاسایی کە لەلایەن هەڵبژاردەی ئەمریکییەوە ئەنجامدرا لە پێشکەشکردنی ناڕەزایەتییەک بۆ حیسابکردنی خاڵەکان لە بەرژەوەندی یاریزانەکەی، کە ئەمەش بووە هۆی میدالیای برۆنزی بەدەست بهێنێت.

دادگای وەرزش دەڵێت: گۆڕینی ئەنجامی جۆردن چیلێس کاریگەر نەبوو، چونکە دوای یەک خولەک و 4 چرکە هات، واتە لە دەرەوەی ماوەی یاسایی بۆ پێشکەشکردنی ناڕەزایەتی، ئانا باربۆسۆی ڕۆمانی لە دوای ڕیبێکا ئەندرادی بەڕازیلی و سیمۆن بایلزی ئەمریکی پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمریکا ناڕەزایەتییەکی تۆمارکرد بۆ ژماردنەوەی خاڵەکان بۆ یاریزانەکەی، بۆیە دادوەرەکان بڕیاریاندا نمرەی چیلیس بەرزبکەنەوە بۆ 13.766 و ئەویش بەرزبووەوە بۆ 13.766 پلەی سێیەم.