یانەی ڕیال مەدرید بە سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی وەرزی 2024/25 دەکات، پێشبینیش دەکرێت ئەم وەرزە پڕ بێت لە بەڕەنگاری و دەرفەتی مێژوویی، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بە ئەستێرە نوێیەکانی وەك کیلیان مباپێ و ئەندریکی ئەم وەرزە دەستپێدەکات، لەم وەرزەدا یانەی شاهانە تا حەوت ناسناوی لە مەترسیدایە، لەوانە خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەورووپا.

ڕیال مەدرید لە 16ی ئاب وەرزی خۆی بە یارییەکی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئەتالانتا دەستپێدەکات، لەم وەرزەشدا تا 72 یاری ئەنجام دەدات، ئەمەش ڕەنگە ژمارەی پێوانەیی پێشووی یانەکە تێپەڕێنێت لە ژمارەی یارییەکانی لە یەک وەرزدا، خشتەی یارییەکانی لەم مانگەدا لە 16ی ئابدا بە یارییەک بەرامبەر ئەتالانتا لە وارشۆ دەست پێدەکات، ئبنجا تەنها دوو ڕۆژ دواتر لە سۆن مۆیکس بەرامبەر مایۆرکا یاری دەکات، دواتر لە 25ی ئاب یارییەکە بەرامبەر یانەی ڕیال ڤایادۆلید لە یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدات، دوا یاریشی لەم مانگەدا لە 29ی ئاب بەرامبەر لاس پاڵماس لە شاری گران کاناریا دەبێت.