خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێڕاق و بەهاوکاری و هەماهەنگی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، لە هۆڵی یانەی وەرزشی دەربەندیخان، خولی تۆپی باله‌ی کچانی لاوانی عێراق بە بەشداری 11 یانە دەستیپێکرد، خولەکە بەسەر سێ کۆمەڵە دابەشکراون و رۆژانە پێنج یاری ئەنجام دەدرێت، سەرجەم یانەکانی خولەکە لە ئاستێکی بەرزدان، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی خولەکە هەر یەک لە یانەکانی دەربەندیخان و قەرەقوش و ئەکاد شەری بردنەوەی ناسناوەکە بکەن.

ئەنجامی بەشێک لەیارییەکان:
ئەکاد- شۆریجە 0-3 گێم
قەرەقوش- ئەفرۆدێت 0-3 گێم
غازی شیمال- خاڵس 0-3 گێم
غازی شیمال- قەرەقوش 1-3 گێم
سیروانی هەڵەبجە- ئەرمەنی 0-3 گێم
دەربەندیخان- ئەکاد 3-1 گێم
تەق تەق- سیروانی هەڵەبجە 0-3 گێم
قەرەقوش- ئەفرۆدێت 1-3 گێم