خەبات: وریشە عومەر:- کەویار لە نوێترین دەکەوتنیدا بەرهەمە تەواو نەکراوەکەی هونەرمەند مەرزیە فەریقی دەڵێتەوە. ئەم بەرهەمە یەکێک بوو لەو بەرهەمانەی کە مەرگ مەودای نەدا هونەرمەندی نەمر مەرزیە فەریقی تەواوی بکات، دواتر دڵنییا ڕەزازی کچی بەرهەمەکەی تەواوکرد و بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی کردەوە، کەویار لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: هیوای ئارامی و دڵخۆشی بۆ هەموو ئافرەتانی کورد دەخوازم، ئەم گۆرانییەی پێشکەشی دەکەم هۆنراوەیەکی جوانی خاتوو سارا فەقێ خدرە، کە خاتوو مەرزییەی فەریقی ئاوازێکی جوانی بەبەردا کردووە، بەهیوام لە جوانی ئەم بەرهەمەم کەم نەکردبێتەوە. ئەم گۆرانییە گۆرانییەکی تایبەت و جوانە هیوادارم توانیبێتم بەقەد جوانی ئەو گۆرانییە و گەورەیی مەرزییە ڕەزازی خزمەتێکم کردبێت.