خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە بەغدا تاقیکردنەوەکانی هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ تیپی هەڵبژاردەی فووتساڵی ئافرەتانی عێراق بە بەشداری 30 یاریزان بەڕێوەچوو، باشترینەکان لەن ێوانیاندا دەستنیشانکران بۆ بەشداریکردن لە کەمپەکانی ڕاهێنانی داهاتووى هەڵبژاردەکە بۆ خۆئامادەکردن و بەشداریکردنیان لە پاڵاوتنەکانى جامی ئاسیا.

تاقیکردنەوەکانى یاریزانان ماوەی پێنج ڕۆژى خایاند و باشترینەکان دەستنیشانکران، هەروەها لە دوای ئەو تاقیکردنەوەیە، تاقیکردنەوەی دیکەش بۆ ئاست و توانانی یاریزانەکان ئەنجام دەدرێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدرێت، بڕیارە هەڵبژاردەی فووتساڵی ئافرەتانى عێراق لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بەشداری لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا بکات و یارییەکانی کۆتاییش لە مانگی ئایاردا بەڕێوەبچێت و پێشبینى دەکرێت رێژەیەکی زۆری کچانی کورد لە ڕیزی هەڵبژاردەکەی عێڕاق دەستنیشانکرابن و لە پێکاتەى سەرەکی هەڵبژاردەکە یاری بکەن.