خه‌بات: سابیر حوسێن:- ده‌مێكه چاودێری كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كه‌م و خۆشبه‌ختانه له كاتی گه‌رانه‌وه‌شی بۆ هه‌ولێر چه‌ند جارێك به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین و گفتوگۆمان ئاڵوگۆڕ كردووه, ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسكه و تاسه‌ر پێسقان یاخییه له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییه‌كانی تاك و كۆ یه‌ك ناگرنه‌وه, ئه‌و ناوی (ره‌شاد حوسێن)ه و به ره‌شاد و كورده ناوبانگی ده‌ركردووه. نزیكه‌ی 30 ساڵه له وڵاتی سوید ده‌ژی, له رێگه‌ی ئه‌و بووكه‌ڵانه‌وه هه‌موو پارچه خاكێك ده‌كات به ته‌ختی شانۆ و نمایشی تێدا ده‌كات, به‌لای ره‌شاد دنیا بریتییه له شانۆگه‌ریه‌كی گه‌وره, بۆیه ده‌ڵێ: ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له رابردوو تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات بینیومه, له‌مێشكمدا گه‌ڵاڵه بوونه، كاتێك ده‌گاته حاڵه‌تی كوڵان, ده‌بم به ئه‌كته‌ر وه‌كو نمایشێكی شانۆیی هه‌ست ده‌كه‌م رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر ده‌گێڕم.
داوام له ره‌شاد و كورده، كرد كه دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سازبده‌م و به‌رسڤی پرسیاره‌كانم بداته‌وه, كه‌چی ئه‌و یاخیبوونه‌كه‌ی گه‌یشبووه ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئیتر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ردی كۆمه‌ڵگاكه‌ی چاره‌سه‌ر ناكات و گوتی: ده‌كرێ خۆت ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوانمان شتێكی لێ هه‌ڵێنجی و دایڕێژیته‌وه، به‌لای ره‌شاد كورده، هونه‌ر سته‌می له‌به‌رامبه‌ر ده‌كرێ, هه‌ندێك له‌و سته‌مانه‌ش خودی هونه‌رمه‌نده‌كه خۆیه‌تی چونكه وه‌ك ره‌شاد كورده، ده‌ڵێ: «مرۆڤ نابێت داڵغەی لای کارێک بێت و دەستیشی لەکارێکی تردا «ئاخر داس ئه‌گه‌ر ده‌سكی له دار نه‌بێت چۆن ده‌توانی دارێك ببڕێته‌وه …!! بۆیه ده‌بینین له نێو وڵاتی ئازارستاندا، هه‌میشه ده‌نگی ناڕه‌زایی هونه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه، ره‌شاد و كورده به‌لایه‌وه گرنگه هه‌موومان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ژیان, به رۆڵی خۆمان هه‌ڵبستین و ره‌خنه له پێناو چاكسازی بگرین.
ره‌شاد كورده، پێی وایه هونه‌ر، ئامانجه، بۆیه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك بۆ سه‌لماندنی بوونی ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ی له ناخی گڵپه ده‌دات و له زه‌ینی چه‌كه‌ره‌ی كردووه به هونه‌ره‌كه‌ی گوزارشتی لێوه بكات، خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئه‌م هونه‌ره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراودا نمایش بكه‌ی، بێگومان پێویستی به باجی گه‌وره‌تره, چونكه ئه‌وكات پێویسته له پاڵ باجی سیاسی, باجی كۆمه‌ڵایه‌تی بدات, تاوه‌كو زیاتر بیسه‌لمێنێ كه بوونی هه‌یه، منیش وه‌ك ره‌شاد و كورده، یه‌كێكم له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له سه‌ره‌تای گه‌نجێتییه‌وه باجی خۆم داوه, به‌هۆی سرووشتی رۆحییه‌تی یاخیبوونمه‌وه, به‌و هۆیه‌شه‌وه تاراوگه‌م هه‌ڵبژاردووه, ئه‌گه‌ر نا وه‌ك بنه‌ماڵه‌و خودی خۆشم به ئاوی كوردایه‌تی شۆردراوین و وه‌ك خه‌مخۆرو قوربانیده‌ری كوردبوون ناسراوین.