خەبات: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس:- موكریان ئه‌بوبه‌كر، یه‌كێكه له ژه‌نیاره به‌تواناكانی نێو بواری میوزیك، هه‌ر لە ته‌مه‌نی پێنج ساڵانەوە حەز و خولیای بۆ ژەنینی ئامێری ساز دەچێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌كو پسپۆر ئامێری (چه‌لۆ) ده‌ژه‌نێت، به‌ڵام توانستێكی باشی له ژه‌نینی ئامێره‌كانی كه‌مان، ساز، عود هەیە. دوای ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی نایاب په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌شی میوزیک ته‌واوده‌كات ده‌چێته وڵاتی سوێد و له‌وێ بڕوانامه‌ی ماستەر له بواری میوزیك به‌ده‌ست دێنێت. به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرت و ئاهەنگی میوزیكی له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی میوزیكی جیهانی کردووە و وه‌ك ژنیارێكی به‌توانا بوونی خۆی سه‌لماندووە، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپێکه، ئه‌و هه‌میشه خۆی به منه‌تباری هونه‌رمه‌ندان (ئامانج غازی و به‌كر خالید) ده‌زانێت كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان فێری ئه‌لف و بێی میوزیك بووه. بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌كاره‌كانی چه‌ند پرسیارێكمان ئاراستەکرد.
*ده‌ستپێكی هونه‌ریت چۆن بوو؟
-ده‌ستپێكی هونه‌رم به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، له‌په‌یمانگەی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو، ئه‌گه‌رچی پێش ئه‌وه‌ی بچمه په‌یمانگە، ژه‌نیاری ساز بووم به جۆرێك چه‌ند میلۆدی و مقامێكم له ناو هاوڕێكانم و له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ماڵه‌وه ده‌ژه‌نی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه توانیم له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگە قبوڵ بكرێم و به‌سه‌ركه‌وتوویی وه‌ربگیرێم، له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی ناو په‌یمانگا به‌شداری كارام هه‌بوو، دوائه‌وه‌ی چوومه هه‌نده‌ران له‌وێش به‌شداری چه‌ندین كۆسێرت و ئاهه‌نگم له بۆنه نیشتمانییه‌كان كردووە.
*له ژه‌نینی زۆربه‌ی ئامێره‌كان توانستێكی باشتان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پسپۆری ئامێری چه‌لۆتان هه‌ڵبژارد هۆكاره‌كه‌ی چی بوو؟
– ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌ر له‌مناڵییه‌وه حه‌ز و ئاره‌زووم له ئامێری چه‌لۆ هەبوو به‌جۆرێك ئامێری چه‌لۆ له‌لام وه‌كو سیحرێك وابوو، ته‌نیا گوێم لێده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌م ده‌رامه‌ت بووین به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنیشمان نه‌بوو، هه‌تا له‌په‌یمانگەش وه‌رگیرام ئامێری چه‌لۆم نه‌بینیبوو!، كاتێ له‌په‌یمانگە وه‌رگیرام یه‌كه‌م جاربوو ئامێری چه‌لۆ ببینم، بۆیه زۆر به‌عشقه‌وه له باوه‌شم كرد تا ئه‌و راده‌یه زۆرێك له هاوڕێكانم گاڵته‌یان پێ‌كردم، هه‌رچه‌نده له‌و كاته هه‌ندێك هه‌ستم به شه‌رم كرد به‌ڵام ئه‌و رۆژه رۆژێكی زۆر خۆش بوو بۆمن.
*تۆ له هه‌نده‌ران ده‌ژیت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك جیاوازی كاری هونه‌ری له كوردستان و هه‌نده‌ران له‌چی ده‌بینی؟
– جیاوازییه‌كان زۆرن كاتێك تۆ له ناو میلله‌تێكی هه‌ژار و داڕووخاو دێیته ناو كۆمه‌ڵگەیه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌م گه‌ردوونه و باسی میوزیك بكه‌یت له‌گه‌ڵیان هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت، من له وڵاتی سوید له‌ڕێگه‌ی میوزیك بژێوی ژیانی خۆم دابین ده‌كه‌م، بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له كۆلێژی شاهانه‌ی ستۆكهۆڵم به‌ده‌ست هێنا له به‌رزترین ده‌زگەی هونه‌ری سوێدی كارده‌كه‌م له بواری میوزیك و سینه‌مادا، به‌توانستی خۆم توانیم له‌گه‌ڵیان بگونجێم له‌ڕێگه‌ی هونه‌ری میوزیك و توانیم شوێن په‌نجه‌م دیار بێت.
*زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان پێیانوایه سه‌رده‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ری كوردی بوو، ئێوه‌ش هه‌مان بۆچوونتان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
– به‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه عه‌شقێك هه‌بوو بۆ هونه‌ر و ژیانكردن، ئێستا شێوازی ژیانكردن گۆڕاوه، هونه‌ری ڕاسته‌قینه به‌هاكانی له ده‌ست داوه، كاتێ هه‌ندێ له‌و گۆرانیبێژانه‌ی ئێستا له‌ڕێگه‌ی نمایشكردنی چه‌ند ئافرتێك، ڕێزم بۆ ئافره‌تان هه‌یه هه‌ندێك له هه‌وادارانیان کە سه‌یری كلیپه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ده‌نگ و میلۆدی و تێكست نییە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه پۆلێك هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون وازیان لە گۆرانیگوتن هێناوه، به‌ڕاستی من به‌زه‌ییم به‌م و گه‌نجانه دێتەوە.
*تاچه‌ند گرنگه ژەنیار و گۆرانیبێژ كه‌سانی ئه‌كادیمی بن هیچ نه‌بێت نۆته بخوێنن؟
- ڕاسته هونه‌رپێش هه‌مووشتێك به‌هره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك له هه‌ربوارێكدا بێت به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی بخوێنێت ئه‌وا هونه‌رمه‌ندێكی پڕۆفیشناڵ بوون دێنێته كایه‌وه، واتە له پڕۆفێشناڵیزمی خۆی ده‌بینێته‌وه له تیۆری و پراكتیكیدا، كاتێك ژەنیار پڕۆفیشیناڵ بێت بتوانێ میوزیك بخوێنێته‌وه، بنووسێ، بژه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ گرووپه جیهانییه‌كان كاری میوزیك و بزنسی هونه‌ری بكان، له‌م باسه‌دا نامه‌وێت قوڵ ببمه‌وه له باسی ستایله‌كانی میوزیك و ورده‌كارییه‌كانی تر.
*تاچه‌ند بوونی ڕه‌خنه گرنگه بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ری میوزیك؟
– ڕه‌خنه‌ی پڕۆفیشناڵ كاری ره‌خنه‌گرانه، ره‌خنه‌ی لێزانه‌كان لەسوید زۆر شتی ژیانی گۆڕیم، له بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م پڕۆفیسۆرێكی سویدی گوتی: ڕه‌خنه‌ی عاقڵانه ده‌بێت پێشنیاز و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێنمایی تێدابێت، به‌جۆرێك نابێت له جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه كه‌م بكاته‌وه، بگره هاندان بێت، واته ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بێت.
*له‌م دواییانه‌دا كارێكت بۆ هونه‌رمه‌ند دڵنییا ره‌زازی كرد، ده‌كرێت باس لە چۆنییه‌تی له دایكبوونی ئه‌و به‌رهه‌مه بکەیت؟
- هونه‌رمه‌ند خاتوو دڵنییا ره‌زازی له كۆنسێرتێكی شاری له‌نده‌ن پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم به نیازه له ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی ئه‌م گۆرانییه بخوێنێ، منیش به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵمكرد، دواجار له ستۆدیۆكه‌ی خۆم له ماڵه‌وه كاری تۆماركردن و ژه‌نین و میكسم بۆ كرد، هیوادارم به دڵی هه‌موولایه‌ك بوو بێت.
*به‌رنامه‌ت نییه بگه‌ڕێیته‌وه كوردستان، هیچ به‌رهه‌مێکی نوێت هه‌یه؟
– له ڕاستیدا له‌ئێستادا له به‌رنامه‌مدا نییه بگه‌ڕێمه‌وه، چونكه كاری هونه‌ری و گرێبه‌سته‌كانم ته‌واو سه‌رقاڵیان كردووم، هەرچەند زۆر تامه‌زرۆشم بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ لایه‌نێك و ده‌زگە و میدیایه‌ك، ئاماده‌نه‌بووه بانگێشتم بكات و سه‌كۆیه‌كم بۆ واڵابكات، بۆ كۆنسێرتێك، سمیناریك، پڕۆژه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه هونه‌رییانه‌ی هه‌مه پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌م بكه‌م، له‌و كاته‌ی من و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر، ڕۆژانه له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین شانۆی جیهانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی بێگانه نمایش و چالاكیی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.