سهرهتا وتار بەشداریی سیاسی بە ئاستی ڕۆشنبیریی و هۆشیاریی تاکەوە بەندە
بێلان ڕۆژبەیانی
بەشداری سیاسی :بریتیە لەبەشداریکردنی تاکەکان لەسەرئاستە جیاوازەکان لەنێوو سیستەمی سیاسیدا یان دەتوانین بڵێێن کۆمەڵێک چالاکی خۆویستانەیە بەهۆی ئەندامانی کۆمەڵگادا لەدانانی فەرمانڕەواکان و هه روەها بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆبێت یاخود بەناڕاستەوخۆبێت بەشداری لە سیاسەتی گشتیدا دەکەن، بەشداری سیاسی لەلای تاکەکان بەشدارییەکی ئازادانەیە ولەپڕۆسەیەکی ئاوادا تاک خاوەنی ئیرادەیەکی ئازادە وبە تەنها خۆیەتی کەدەتوانێت ئاستی کاروچالاکیەکانی خۆی لەنێوو ژیانی سیاسیدا دەستنیشان بکات وهه موو ناچارکردن و زۆرلێکردنێکی ئەو تاکە بۆبەشداری کردن نابێتە بەشداری سیاسی، وەدەتوانین بڵێن هه موو بەشداریکردنێکی سیاسی دەبێت ئامانجی هه بێت وکاریگەری ئەرینی بەجێ بهێڵێت لە نێوو کۆمەڵگادا، وەکاریگەری بێت لە سەربریاری سیاسی و ژیانی سیاسی و گشتیدا، گرنگی بەشداری کردنی سیاسی لەجۆرو ڕادەی ئەوکاریگەرییەوە دەردەکەوێت کە بۆ سەر ژیانی سیاسی وڵات و کۆمەڵگادەبێت.
بەشداری سیاسی بریتی نیە لە هه ڵسووکەوت و جۆڵانەوەی تاکە کەسیانە بەجۆرێ لەجۆرەکان یاخود بە هه ڕەمەکی و لەخۆوە بەڵکوو پەیووەندیەکی دوولایەنەیە لەنێوان هاونیشتیمانی سیاسی و سیستەمی سیاسی لەلایەکی دیکەوە، جا ئەگەر هات و کارلێک وکاریگەری ئاڵوگۆڕکراو لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا ڕوونەدات ئەوە قورس و زەحمەتە بتوانین قسە لەبەشداریکردنی سیاسیدا بکەین.
گرنگی به شداری سیاسی ئەوەیە کە تاکەکانی کۆمەڵکە خۆیان هه ست بە بایەخ و پێویستی بەشداریکردن بکەن لە نێوو ژیانی سیاسیدا و لەکۆمەڵگەکەیاندا بهجۆرێک وای لێ بێت ئەو تاکە وەکوو پڕکردنەوەی پێداویستیەکی ووێژدانی تەماشای بەشداری سیاسی بکات و بەشداریکردن بەمافی خۆی بزانیت لەبەرامبەریشدا ئامادە نەبێت دەست لەو مافەی خۆی هه ڵگرێ، بەشداریکردنی سیاسی زۆرکەم و لە هه موو کۆمەڵگایەکدا بەرچاودەکەوێت یەکسان نیە هه موو تاکەکان وەکو پێویست خەریکی چالاکی سیاسی نین بەشداری کردنی هاوڵاتیان لەکاروباری سیاسیدا نابەرابەرە کاریگەری تاکەکان و گرووپەکانیش لە پڕۆسەی واقعی بریاردانی سیاسیدا زۆر جیاوازە.
بەگشتی بەشداری سیاسی لەهه رکۆمەڵگایەکدا پەیوەندی بەئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایەوە هه یە ئەو هۆشیاریەیش لەڕێگەی پرۆسەی پێگەیاندانی سیاسیەوە بەدەست دێت، لێرەیشدا ئەرکی سیاسی و گواستنەوەی ڕۆشنبیری و کولتووری سیاسی کۆمەڵگایە بۆ تاکەکان بەو واتایەی ڕۆشنبیری وکلتووری سیاسی باوی ناو کۆمەڵگا پەیووەندیەکی زۆری هه یە بە ڕادەی بەشداریکردنی سیاسی لای تاکەکانی ئەوکۆمەڵگایە.