سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو كاردانهوهيهكى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستیی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه، “پێشێلکاری و بێڕێزیی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین.”
دەقی راگەیێندراوەکە
ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانهوهيهكى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييهك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.
لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ى هه‌موو پهيرهوانى ئايينهكه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/8/9