ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ، دوو كارمەندی ئاسایش كوژران، لە كاتێكدا دەیانویست شوێنەوارێكی گرنگی دەڤەرەكە لەدەست باندێكی دزیی شوێنەواری ڕزگار بكەن و دەزگای ئاساییشی هەرێمیش هەر زوو ڕوونكردنەوەی لەبارەوە دان.
لە ڕوونكردنەوەكەی ئاساییشدا هاتووە كە سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لە “قەرەداغ” دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی ناوچەكە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدا بوون، چەند کەسێکی چەکدار بە مەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری “نەرامسین” لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون.