یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە لە کەمپی ئامادەکارییەکانی لە ئەمریکا بۆ ئەوەی یانەکە بە باشترین شێوە ئامادە بکات، لە ماوەی ئامادەکارییەکەدا، یاریزانی لاو ئاردا گولەر جیاواز بوو بەتایبەتیش لە یارییەكەی بەرامبەر بەرشلۆنە، کە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، ڕۆژنامەنووس ئەلفریدۆ ڕیلاینۆ لە ڕۆژنامەی AS پێی وایە گولەر لە وەرزی داهاتوودا یاریزانێکی جیاواز دەبێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕیلاینۆ جەڵێت: گولەر یاریزانێکە دەیەوێت لە دەرگا بدات.