لی تینگلین یاریزانی بۆکسێنی تایوانی دوای ئەوەی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کێشی 57 کیلۆگرامی ئافرەتان بەدەستهێنا، ڕووبەڕووی مشتومڕێکی گەورە بۆوە، دوای بردنەوەی لە چارەکی کۆتاییدا، ڕاهێنەرەکەی بەرامبەری پۆستەرێکی بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو “من XXم.. وەرزشی ئافرەتان ڕزگار بکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو مشتومڕە لەسەر گومانی ڕەگەزەكەی، كە گوایە ڕەگەزی مێ نییە.