وهزیری ناوخۆی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ وهزیری ناوخۆی باكووری ڕاین كۆبووهوه و سوپاسی هاوكارییهكانی كرد بۆ ئاواره و پهنابهران.
دوێنێ سێشهممه 7/8/2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکووری راین وێستڤالیا کۆبووەوه.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بە تایبەت هەرێمی باکووری ڕاین- وێستڤالیا بەرامبەر بە پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن تا ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیی ئەمنیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی رێکخراو کرا.