به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی ئابی 2024، شێخه حه‌سینه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه و روویكرده وڵاتی هیندستان.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی ‘رۆیتەرز’ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 05-08-2024، حەسینە واجد، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لە کار کێشایەوە و دواتر بە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی وڵاتەکەی بەجێهشێت و چووە هیندستان.
دەستلەکاركێشانەوەی حەسینە واجد، یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشدارانی بەنگلادیش؛ بۆیە دوای ئەوەی وڵاتەکەی بەجێهشیت، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بارەگە سەرەکییەکەی لە داکای پایتەخت.
ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه كه هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای فه‌رمی حه‌سینه له ده‌كای پایته‌خت.










