سیمۆن بایلزی ئەفسانەی ئەمریکی توانی ژمارەی میدالیای ئۆڵۆمپیادەكانی خۆی بۆ شەش میدالیای زێڕ بەرز بکاتەوە، دوای ئەوەی لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 ناسناوی تەواوی پێشبڕکێی تاکە کەسی لە جومباز بەدەستهێنا، لە ڕیبێکا ئەندرادی بەڕازیلی و هاونیشتمانییەکەی سونیسا لی بردەوە، پێشتر لە ئۆڵۆمپیاددا، بایلز ناسناوی سەرجەم تیپەکانی بەدەست هێنابوو، شانبەشانی سونیسا لی، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو نائومێدییەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 202ی تێپەڕاندووە، کە بەهۆی تووشبوونی بە حاڵەتێکەوە کە بە پێچاوپێچ ناسراوە، لە زۆربەی پێشبڕکێکاندا کشایەوە.