خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمى خولى تۆپی پێی لاوانی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، چوار یاری گرنگ بەڕێوەچوو، لەوانە لە یاریگای هەڵەبجەى شەهید، هەردوو تیپی لاوانی هەڵەبجەى شەهید و کفرى ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە لەبەرژەوەندی لاوانی کفرى بە ئەنجامی گۆڵێکی خاوێن کۆتایی هات.

هەروەها لە یاری دووەم و لە یاریگای حاجیاوا، لاوانی حاجیاوا میوانداریی لاوانی کۆیە کرد، یارییەکە لە بەرژەوەندی لاوانى کۆیە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک کۆتایی هات، لاوانی کۆیە بەم سەرکەوتنە بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەى یەکەمى ڕیزبەندی کۆمەڵەى دووەمدا دێت، هەروەها یاری نێوان لاوانی ئاکرێ و نیشتمان لە یاریگای ئاکرێ ئەنجام درا، یارییەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات، لە یاری چوارەم و لە یاریگای سنوور، لاوانی سنوور پێشوازی لە تیپی لاوانی ڕواندوز کرد، لاوانی سنوور لە نێو یاریگاو هاندەرانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە ڕەواندوز دۆڕا.

ڕیزبەندی هەر چوار كۆمەڵەكە بەمشێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەى یەکەم:
1- کفرى 6 خاڵ
2- چەمچەماڵ 3 خاڵ
3- هەڵەبجەى شەهید 0
کۆمەڵەى دووەم:
1-کۆیە 6 خاڵ
2- پیرەمەگرون 3 خاڵ
3- حاجیاوا 0 خاڵ
کۆمەلەى سێیەم:
1- ڕەواندوز 6 خاڵ
2- سنوور 1 خاڵ
3- خەلیفان 1 خاڵ
کۆمەڵەى چوارەم:
1-پێرس 6 خاڵ
2- ئاکرێ 1 خاڵ
3- نیشتمان 1 خاڵ