لە پاڵەوانیتی لاوان و تازەپێگەیشتوانی شەتڕەنجی یانەكانی عێراقی بۆ كوڕان و كچان، كە لە شاری موسڵ بەڕێوەچوو، یانەی خانزاد و شەتڕەنجزانانی كوردستان بە ئاستیكی نایاب و دڵخۆشكەر دەرچوون، یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە خولر 16 و 20 ساڵی توانیان پلەی یەكەم بەدەست بهێنن، هەروەها لە ئاستی تەمەنەكانیش، هەر شەتڕەنجزانانی كوردستان و خانزاد پشكی شێریان بەركەوت و لەزۆربەی ئاستەكان پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا، لەوانە پەروا پشتیوانی كچە بەتوانا كە دواڕۆژێكی گەشی هەیە توانی لە خوار تەمەنی 20 ساڵان پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت، هەروەها پەیوەند مەحوودیش لە خوار 20 ساڵانی كوران پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.
پەیوەند مەحمود یەکەمی خوار 20 ساڵان- كوڕان
پەروا پشتیوان یەکەمی 20 ساڵان- كچان
پۆڵا ئازاد دووەمی 20 ساڵان
عەبدوڵلا عەممار دووەمی 16 ساڵان
ڕۆزیا سەمیر سێیەمی 20 ساڵان
پەری پشتیوان سێیەمی 18 ساڵان
ئاریکار ئومێد سێیەمی 12 ساڵان
هێلان دووەمی 8 ساڵان
نڤار ڕێبوار پلەی سێیەم 8 ساڵان
هێڤین هاوار پلەی یەکەم 6 ساڵ