زیادکردنی بەرهەمهێنان پێویستی بە ستراتیژییەکی نیشتمانی هەیە بە پاڵپشتی و بودجەی حکوومەت لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکەوە کە کەرتی تایبەت زیندوو بکاتەوە، کاڵای هاوردەکراو بۆ بازاڕەکان ڕابگرێت، بۆ ئەو مەبەستە بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و رامی نوری عۆدیش قائیمقامی عەنکاوا و سەید هێمن بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەک له پیاوانی ئایینی کرستیان، بە پاڵپشتی نووسینگەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قایمقامییەتی قەزای عەنکاوه، سێیەمین فیستیڤاڵی (پێرا) بۆ بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکان كردهوه کە لە ڕەزی نموونەیی ترێ بەڕێوەچوو.
ئەم فیستیڤاڵە بۆ ترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ لە شارۆچکەی عەنکاوە لە کێڵگەی جووتیاری نموونەیی سەلوان بەرهێوەچوو. مەبەستی سەرەکی لە سازدانی ئەم فیستیڤاڵە پاڵپشتیکردنی بەروبوومی ناوخۆیی جووتیارانە لە هەرێمی کوردستان، کە بایەخ بە بەروبوومی خۆماڵی بدەن.
لە فیستیڤاڵەكەدا، بەشێوازێکی سەرنجڕاكێش جۆرەها ترێ لەلایەن جووتیارانەوە نمایش كرابوو کە زۆربەی جۆرەكانی ترێی سنورەکە بوو، ئامانجیش كۆكردنەوەی جووتیاران و ناساندنی بەرهەمی ترێ و هاندانی جووتیاران بوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەزموون و زانیارییەكانیان لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕبكەن و برەو بەو بوارە گرنگە بدەن. شایەنی ئاماژە بۆکردنە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵی ئامانجێکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.