باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا له لوبنان هاوڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن، ئه‌مه‌ش له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا دێت كه مه‌ترسی هه‌یه شه‌ری سه‌رتاسه‌ری له‌نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان سه‌رهه‌ڵبدات.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هاوڵاتیانی خۆیان هانداوه هه‌ر جۆره تكیتێكی فرۆكه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت بیكڕن و له لوبنان دور بكه‌ونه‌وه.
له ماڵپه‌ری فه‌رمیی خۆی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له لوبنان وتویه‌تی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت لوبنان به‌جێ بێڵن، هه‌ر تكیتێك به‌رده‌سته بیكڕن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌ست پێنه‌كات و فرۆكه‌كه‌كه نه‌روات یان ئه‌و رێگایه نه‌بێت كه ئه‌وان بۆی ده‌چن، هه‌ر بكرن و تكت مسۆگه‌ر بكه‌ن.