پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون و کەمکردنەوەی رێژه‌ی كرێچی له ریزی فه‌رمانبه‌رانی هەیە و دووپاتی لەوە كردوەتەوە بەپه‌له له رێكاره كارگێرییەكان و هونه‌رییه‌كان بكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2024، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندارەكان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانیی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر گرنگی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕوونکردەوە، کە له رۆژی 27.3.2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە كاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون و کەمکردنەوەی رێژه‌ی كرێچی له ریزی فه‌رمانبه‌رانی دا و ئه‌م بڕیاره‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگی هەژمار كرد.
هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به كه‌مترین تێچوو و رۆتین ئه‌نجام بده‌ن و په‌له له رێكاره كارگێرییەكان و هونه‌رییه‌كان بكه‌ن.
ئەوەش خرایە ڕوو، لە كاتی دیاریكردنی شوێنی زه‌وییه‌كان، پرسی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاری هه‌ولێر ڕەچاوکراوە و گوتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه سوود به فراوانبوونی شاری هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێت.