بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەواڵی دوورخستنەوەی سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆك راست نییە.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تەمووز، عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕۆژنامەوانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕای گەیاند، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران هیچ بڕیارێكی بۆ دوورخستنەوەی هیچ كاندیدێكی پارتی نەداوە.
زیاتر گوتی، تەنیا ئەو كاندیدە نا بەڵكو تەنانەت كاندیدانی حزبە سیاسییەكانی دیكەش لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هیچ بڕیارێكی دوورخستنەوەیان بۆ دەرنەچووە.