کریستوفر نکونکو هێرشبەری یانەی چێڵسی دووپاتیکردەوە کە لە ئێستادا هەست بە باشتربوونی زۆر دەکات، كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی پێکانی یەک لە دوای یەک بوو، ئەمەش وایكرد نەبتوانی لەگەڵ یانەكەیدا بەتەواوی دەربکەوێت، نکونکو دەڵێت: لە هاویندا پشوویەکی خۆشم هەبوو، پێش ئەوەی بێمە ئێرە کەمێک کارم کردووە، بەڵام گرنگ بوو بۆ من دوای ئەم وەرزە پشوو بدەم، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لە هەموو مەشقێکدا ئامادەم بۆ ئەوەی كێشی لەشم بپارێزم و بە شێوەیەکی باش بەرەو پێشەوە بچم، بە توندی ڕاهێنان دەکەین بۆ ئەوەی ئامادەبین بۆ ئەنجامدانی هەندێک یاری دۆستانە، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەروەها گرنگە هەندێک یاری دۆستانە ئەنجام بدەین و خولەکی زیاترمان هەبێت بۆ ئامادەبوونم بەتەواوی پێش دەستپێکردنی وەرز.