بەرشەلۆنە وادەی یارییە دۆستانەکەی ئێل کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وادەی یارییە دۆستانەکەی “ئێل کلاسیکۆ”ی ڕاگەیاند کە لەگەڵ ڕکابەرە تەقلیدییەکەی، یانەی ڕیال مەدرید کۆدەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی لالیگا، بەپێی ئەوەی بەرشلۆنە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، یارییە دۆستانەکەی نێوان هەردوو یانە لە 4ی ئابی داهاتوو، لە یاریگای مێتلایف لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.