خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە یارییەکانی خولى نایابی تۆپی پێی عێڕاق، لە یاری پلەى ئاوت، پێشمەرگەى سلێمانی بووە میوانی یانەى ڕومادی، پێشمەرگەى سلێمانی دواى پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا، توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى ڕومادی خاوەن یاریگا بباتەوە، بەم ئەنجامە پێشمەرگەى سلێمانی یەک هەنگاوی ماوە بگاتە خولى ئەستێرەکانی عێراق، شایەنی باسە پێشمەرگەى سلێمانی دوای بردنەوەيان لە ڕومادی، بەرامبەر دۆڕاوی يانەى قاسم و نەفتى بەسڕە یاری دەکات، لە کاتێکدا ئەگەر پێشمەرگەى سلێمانی بەرامبەر براوەى قاسم و نەفتى بەسڕە سەرکەوتن بەدەست بهینێت، راستەوخۆ شان بەشانی یانەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و نەورۆز لە ڕیزی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەكات.