
خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە میانی گەڕی یەکەمی یارییەکانی خولى تۆپی پێی لاوانی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، چوار یاری گرنگ لە کۆمەڵەى یەکەمی خولەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، لەوانە لە یاریگای چەمچەماڵ، هەردوو تیپی لاوانی چەمچەماڵ و هەڵەبجەى شەهید ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە لە بەرژەوەندی چەمچەماڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن کۆتایی هات، لە یاری دووەم لە یاریگای پیرەمەگرون، لاوانی پیرەمەگرون میوانداریی لاوانی حاجیاوای کرد، یارییەکە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتایی هات و دوای ئەوەی تیپی لاوانی پیرەمەگرون توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە حاجیاوە بباتەوە و یەکەم سەرکەوتنی لە سەر دەستی ئەو یانەیە تۆمار کرد، هەروەها لە یاری سێیەم و لە یاریگای پێرس، هەردوو تیپی لاوانی پێرس و ئاکرێ بەیەکگەیشتن، پێرس توانی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی خاوێن لە ئاکرێ بباتەوەو 3 خاڵی گرنگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە دەستەبەرکرد، لە لایەکی دیکەدا تیپی لاوانی خەلیفان، پێشوازی لە تیپی لاوانی سنوور کرد، یارییەکە بەیەکسان بوون بە تاکە گۆڵێک کۆتایی هات و هەردوولا یەكەو خاڵێکی یارییەکەیان بەرکەوت، دواى ئەنجامدانی گەڕی یەکەمی یارییەکانی خولى تۆپی پێی لاوانی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەفتەى داهاتوو یارییەکانى کۆمەڵەى دووەمی خولەکە ئەنجام دەدرێت، شایەنی باسە لەخولەکەدا 12 یانە بەشداریان کردووە کە بریتین لە: چەمچەماڵ، هەڵەبجەى شەهید، پیرەمەگرون، حاجیاوا، خەلیفان، سنوور، پێرس، سنوور، ڕواندوز، نیشتیمان، کۆیە، ئاکرێ.