خەبات: شلێر كۆیی:- جگە لەوەی كارەبای پێویست دابین دەكات، بەشێكی گرنگیش دەبێت لە ژینگەپارێزیدا، بۆیە وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زیاتر لە پێداویستییەكانی خۆیان كاره‌با به وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێنن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه زیاده‌كه‌یان لێ بكڕێته‌وە.
به‌پێی بڕیارێكی حكوومه‌ت هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كه سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێ بیبه‌ستێته‌وه به كاره‌بای نیشتمانییه‌وه و هه‌ر وزه‌یه‌ك زیاتر بوو حكوومه‌ت لێی ده‌كڕێته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌ی كاره‌بایه بۆ كاره‌بای گشتیی سوودی ده‌بێت و بۆ هاووڵاتییه‌كه‌ش ته‌نیا جیاوازی پاره‌كه ده‌دا، كە دواتر “مه‌قاسه‌ی”پێ ده‌كرێت و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێ كه ده‌یانه‌وێ كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی وزه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه ناو وزه‌ی گشتیی. بەپێی دوایین زانیارییەكان، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان سیستەمی كاره‌بای ماڵه‌وه‌یان كردووه به وزه‌ی خۆر و ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌كرێت، كه ده‌توانرێت وزه‌ی كارەبا زیاتر له پێداویستییەكانی خۆیان به‌رهه‌مبێنن و بیدەنەوە بە تۆڕەكانی كارەبای گشتی.
ئه‌ڤین مه‌عسوم له ڕێكخراوی گرین ئەكتیڤیشن سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر به‌شێوه‌كی دروست بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر به‌شێوه‌ی دروست، كه له ئێستا بە تەكنۆلۆژیای زیرەك و پێشكەوتوو بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت، جاران ئه‌و كاره‌بایه ته‌نیا وه‌رده‌گیرا له حكوومه‌ت، به‌ڵام له ئێستادا به پێچه‌وانه‌وه هاووڵاتی ده‌توانێت كاره‌با بفرۆشێته‌وه به حكوومه‌ت.
ئه‌ڤین گوتیشی: پێویستە ئه‌و كه‌سه‌ی سیسته‌می ئه‌م كاره‌بایه داده‌نێت له‌سه‌ره‌تاوه وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاگادار بكاته‌وه له دانانی سیسته‌مه‌كه تا پێوەری كاره‌بای زیره‌كی بۆ چالاك بكه‌ن و بتوانیت ئه‌و كاره‌با زیاده‌ی له وزه‌ی خۆر وه‌رگیراوه، بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و سوودی لێ ببینێت،ئه‌ڤین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئامانجیان له‌م كاره هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌و یاسایانه‌ی هه‌ن و ده‌توانن یارمه‌تیده‌ربن بۆ دانانی ئه‌و سیسته‌می سۆلاره، ئەو دەشڵێت: به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر واده‌كات كه كاره‌بای زیاده‌ی خۆت ببێته داهات بۆ خۆت و یارمه‌تیده‌ری تۆڕی كارەبای نیشتمانیش بێت و ببیته هۆی ئه‌وه‌ی لۆد كه‌م بكه‌یته‌وه له‌سه‌ر كاره‌بای گشتی.
زیاتر له چوار ساڵه ده‌گوترێت ده‌بێت دووكەڵی مۆلیده‌كان كۆنترۆڵ بكرێت و به‌شێوەیەكی سەردەمییانە و بە ڕەچاوكردنی ژینگە چارەسەر بكرێت، به‌ڵام هێشتا مۆلیده‌كان گازی ژەهراوی و دووكه‌ڵی زیانبه‌خش ده‌رده‌ده‌ن و له‌ئه‌نجامدا ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه و ژەهراویكردنی هەوای پاك. ئاسۆ شكاك سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاڤیار بۆ ژینگه‌پارێزیی له‌باره‌ی گاز و دووكه‌ڵی مۆلیده‌كانه‌وه بۆ خەبات ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستن له هه‌ولێر زیاتر له هه‌زار مۆلیده‌ی ئه‌هلی هه‌یه، به‌شێكیان (كاتم الصوت)ـیان بۆ كراوە و رەچاوی ڕێنماییەكانی ژینگەپارێزییان كردووە، هەندێكیشیان هه‌ر به سیسته‌می كۆن كارده‌كه‌ن، بەڵام وابریاره به‌پێی یاسای ژماره 8ی 2008ده‌بێت هه‌موو مۆلیده‌كان فلته‌ر دابنێن، ته‌نانه‌ت مۆلیده‌ی ماڵانیش یان ئه‌وانه‌ی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و كۆمپانیا و كارگەكانن، دەبێ بۆ ئەوانیش فلته‌ر دابنرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جی بكرێت، تا ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌شوهه‌وا، كە ئێستا هەموو جیهان بە وردی چاودێری دەكات و تا ڕادەیەكیش نیگەرانییەكی قووڵ لە گۆڕانی كەشوهەوای گۆی زەوی بەدی دەكرێت.
ئاسۆ شكاك گوتیشی: ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی گاز و دووكەڵی مۆلیده‌كانه‌وه دروست دەبن دوو جۆرن، وه‌كو ئه‌و ماده گازه شلانه‌ی ده‌چنه‌وه ناو خاك و ئاو، كە ده‌بنه هۆی پیسبوون و ژه‌هراویبوونی ئاو و خاك و هه‌وا، ئه‌ویش كارده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی درێژخایەن، ته‌نانه‌ت بۆ گیانله‌به‌رانیش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی.
سه‌باره‌ت به بەرهەمهێنانی وزه‌ی خۆر، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاڤیار ده‌ڵێت: پێویسته هه‌موو هاووڵاتیان ڕووبكه‌نه به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ده‌توانرێت سوودێكی زۆر له تیشكی خۆر ببینرێت، له‌جێی ئه‌وه‌ی پاره‌ی چوار ئه‌مپێر كاره‌با بده‌نه مۆلیده‌كان، وزه‌ی خۆر به‌كاربهێنن و هاوكات پاره‌شیان بۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه، له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاسۆ شكاك سەرۆكی ڕێكخراوی ئاڤیار گوتی: وزه‌ی خۆر زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر به‌سووده، كه كاریان رۆژانه‌یه، وه‌كو دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و مزگه‌وت و نەخۆشخانە و قوتابخانە و كارگه‌كان، به‌وه‌ش ژمارەی مۆلیده‌كان به ڕێژه‌كی باش كەم دەبێتەوە و ئاسمان و ژینگەی شاریش پاك ده‌بێته‌وه.