سهرهتا وتار با پێکەوە پەرە بە خەباتی ڕزگاریی نیشتیمان بدەین
عارف ڕوشدی
گەلی کوردستان تەنها لەسایەی پەرچەمی کوردایەتیدا، وەک گەلێکی زیندوو دەمێنێتەوە، چۆنکە؛ داگیرکەران بە هەموو توانایەکیانەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بە هزری جیاواز ( نەتەوەیی ڕووکەش، نێونەتەوەیی فریودەر و ئیسلامی سیاسیی لادەر) کوتایی بە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانیمان بێنن؛ لە خۆشباوەڕی و ناخپاکی خۆمانەوە هاوارمان کرد ( کورد، عەرەب و تورک) براین، چەپڵەی درۆزنانەیان بۆ لێ دەداین و لە ناخی خۆیاندا، وتیان فریودەران سەرەولێژ بوون، هاوارمان کرد ( بژی برایەتیی گەلان، خەبات دەکەین لە پێناو بنبڕکردنی جیاکاری )، قاقای پێکەنینیان دەهات و وتیان؛ چەند گەمژەن بە گەمژەیی خۆیان شاد و مەستن، بە ڕیشی پان و عەبا خۆیان دەنوێنن وەک فریادڕەس، بەڵام لە خشتەبەر و ، لە مینبەری مزگەوتە پاک و بێگەردەکانمانەوە هزری لادەری و کوشت و کوشتار و دینداری ڕووکەش دەرخواردمان دەدەن، دەستیان بە ڕیشیاندا هێنا و کوڕنۆشیان بۆ وەلی ئەمرەکانیان برد.
ئایا گەلە ستەمدیدەکەمان، گەلی سەرفرازی ( خودا ناس، ڕاستگو و بێ حیلە و خوازیاری عەدالەت و یەکسانی) تاکەی هەندێک لە کوردزمانەکان، لە کەواسووری بەر لەشکەری داگیرکەران لە سەمای ملکەچیدا دەمێننەوە؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە (درۆ، پوختان و ریاکاری) (هەموو ئەو ڕەوتانە) بەیەکجاری شەرمەزار بکرێن و پێکەوە لە فەلەکی باڵای کوردایەتیدا کە تەنها ڕێبازی پیرۆز و سەرڕاستە، پەرە بە خەباتی ڕزگاری و ئازادیی گەل و نیشتیمان بدەین؟.