دوای كشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا پشتیوانیی خۆی بۆ بەربژێركردنی كەمالا هاریسی جێگری لەلایەن دیموكراتەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا راگەیاند.

هاریسی تەمەن 56 ساڵان وەک یەکەم ئافره‌ت کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرردرا، ناوی چووە مێژووەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێنجی تشرینی دووەمدا کشایەوە و پشتگیری خۆی بۆ جێگری سەرۆک، کامالا هاریس ڕاگەیاند، چاوەکان چوونە سەر هاریس.

کامالا هاریس یاسای خوێندوە و ساڵانێکی زۆر وەک داواکاری گشتیی لە سان فرانسیسکۆ کاری کردووە، لە ساڵی 2010دا خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتیی کالیفۆرنیا.

هاریس کە وەک یەکەم ژنی ڕەش پێست و یەکەم داواکاری گشتیی ژن لە مێژووی ویلایەتەکەدا هەڵبژێردرا، لە ساڵی 2014دا دووبارە بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتیی ویلایەتەکە هەڵبژێردرایەوە.

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە کۆنگرەی نیشتمانیدا، دیموکراتەکان کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە لە پێنجی نۆڤەمەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دیاری بکەن.