سامان عەبدوڵلا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، ئەکتەری کوردی-ئەمەریکی، هایمان هۆمەر، لە دایکبووی شاری هەولێرە، دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، ئێستا لە شاری ناشڤلی ئەمەریکا لە ویلایەتی تێنسی نیشتەجێیە، سامان عەبدوڵلا گوتیشی: هایمان نەک تەنها بەهۆی لێهاتوویی نواندنەکەی بەڵکوو بەهۆی کارە مرۆییەکانییەوە، بەشێکی ژیانی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی هاوکاریی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، بەتایبەتی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا تەرخانکردووە. هەوڵە مرۆییەکانی هایمان هۆمەر بە هۆی پەیوەندی قووڵی بە ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتییەوە و پابەندبوونی بە کاریگەریی ئەرێنییەوە بووە.
باسی لەوەش کرد، ئەو چالاکانە بەشداری لە چەندین دەستپێشخەریدا کردووە کە ئامانجیان پشتگیرییە لە پەنابەران، پێشخستنی پەروەردە و دابینکردنی سەرچاوەی بنەڕەتی بۆ کۆمەڵگەکەم خزمەتگوزارییەکان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، یەکێک لە پڕۆژە دیارەکانی هایمان لەوانە فیلمە نوێیەکەی وەک یەکەم کورد کە عیسای مەسیحی، لە فیلمی مەسیحدا وێنا کردووە کە فیلمێکی ئیپیکی مێژووییە و لە ئێستادا لە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لە واشنتۆن دی سی نمایش دەکرێت کە گەورەترین مۆزەخانەی کتێبی پیرۆزە لە جیهاندا.
ڕاشیگەیاند، دەنگە کاریگەرەکەی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ پرسەکانی وەک ئاوارەبوون، مافی مرۆڤ و پێویستی هاودەنگی جیهانی ڕاکێشاوە، دەشڵێت: هایمان لە ڕێگەی کارەکانییەوە ئیلهامبەخش بووە بۆ زۆر کەس بۆ مامەڵەکردن و پشتگیری لە هاوکاری کۆمەڵایەتی و هاوکاری چەندین ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی و ڕێکخراوی قازانج نەویستی کردووە بۆ پێشخستنی میراتی کورد.
بەشداریکردنی وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی کوردی تێنسی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ناشڤل و ڕۆڵبینینەکەی لەو فیلمە، کاردەکات بۆ پێشخستنی بنەماکانی دیموکراسی، ئاشتی، بۆچوونی ئازاد، پێکەوەژیان و هاوکاری کۆمەڵگەیە، ئەم دەستپێشخەرییانە نەک هەر نەریتە فەرهەنگییەکانیان پاراستووە، بەڵکو هەستی شانازی و یەکگرتووی کوردیان لە سەرانسەری جیهاندا پەروەردە کردووە.