پێشبڕکێکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیاد لە نێوان 24ی تەمموز تا 10ی ئاب، لە یاریگاکانی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئۆڵۆمپیادی پاریس شاهیدی بەشداریکردنی زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیان بە هۆکاری جیاواز دەدەن، دیارترینیان ڕەتکردنەوەی یانەکانیان لە ڕێگەی پەیوەندیکردنیان بە تیپی ئۆڵۆمپیکەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە زۆرینەیان بەشداری پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆی 2024 و کۆپا ئەمریکا 2024یان کردووە، واتە ئەگەر بەشداریکردنیان بۆ ئۆڵۆمپیاد درێژببێتەوە ئەوا ماندوو دەبن، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی باسێکی کورت لەو یاریزانانە دەکەین کە بەشداری ئۆڵۆمپیادییان کردووە و توانیویانە مێژووەک بۆخۆین تۆمار بکەن.
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ
ڕۆناڵدۆ تاکە یاری خۆی لە ئۆڵۆمپیادی ئەتلەنتا ساڵی 1996 تۆمارکرد، لە 6 یاریدا لەگەڵ بەڕازیل بەشداری کرد، بەشداریکردنی دیاردە لە ئۆڵۆمپیاددا لەسەر ئاستی تاکەکەسی زۆر بەرهەمدار بوو، چونکە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 5 گۆڵ و یارمەتیدانی گۆڵێکی دیکە بۆ یەکێک لە هاوڕێکانی، بەڵام ئەو درەوشاوەییە سەرنجڕاکێشە یارمەتی بەڕازیلی نەدا لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بەربەستی نەیجیریا تێپەڕێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-4 دۆڕا، بەڕازیل ناچار بوو ڕکابەری پورتوگال بکات بۆ بەدەستهێنانی برۆنزی، و سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەیدا دوای ئەوەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە هیچ بردنەوەی بەدەستهێنا.
ڕۆناڵدینهۆ
ڕۆناڵدینهۆی بەڕازیلی، ئەفسانەی بەرشەلۆنە، یەکێکە لەو ئەستێرە گەورانەی پێشتر لە ئۆڵۆمپیاددا دەرکەوت، بەڵام نەیتوانی میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕۆناڵدینهۆ لە دوو بۆنەدا هەوڵی پێشەنگی هەڵبژاردەی بەڕازیلی دا بۆ بەدەستهێنانی زێڕ، یەکەمیان لە سیدنی 2000 و دووەمیان لە پەکین 2008.
هەوڵی یەکەم: گەشتەکەی ڕۆناڵدینهۆ و بەڕازیل لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە دۆڕان دەستی پێکرد بە رامبەر کامیرۆن بە ئەنجامی 1-2 کۆتایی هات، دوای 8 ساڵ جارێکی دیکە ڕۆناڵدینهۆ لەگەڵ بەڕازیل شکستی هێنا، بەڵام ئەمجارە ژیانی وەرزشی لە پێشوو باشتر بوو، دوای ئەوەی توانی میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لەسەر حیسابی بەلجیکا، لە ماوەی ئەو گەشتەدا ڕۆناڵدینیۆ لە 10 یارییدا لە ئۆڵۆمپیاددا بەشداری کرد، لەو ماوەیەدا 3 گۆڵی تۆمارکرد و یەک ئەسیستیشی کرد.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی جارێک لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەرکەوت کە لە ساڵی 2004 لە ئەسینا بەڕێوەچوو، پاشان یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە لە دوو یاریی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر عێراق و مەغریب دەرکەوت و لە یەکەمدا تامی شکستی کرد (2-4) پێش ئەوەی پورتوگال لە یاریی دووەمدا بە ئەنجامی (2-1) سەرکەوتن بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی گۆڵێکی تۆمارکرد.
دۆن بەشداری لە سێیەم یاری بەرامبەر کۆستاریکادا نەکرد، جارێکی دیکە لە کورسی یەدەگەوە شاهیدی دۆڕانی پورتوگال بوو (2-4) تاکە بەشداری ڕۆناڵدۆ لە ئۆڵۆمپیاد لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا کۆتایی هات، دوای ئەوەی پورتوگال تەنها بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ لە پێشبڕکێکان دەرچوو، بەمەش پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دانا کە عێراق لە پێشەنگدابوو، تەنها لە دوو یاریدا کە ڕۆناڵدۆ بەشداری ئۆڵۆمپیادی کرد، گۆڵێکی تۆمارکرد و هیچ گۆڵێکیشی نەکرد.
محەمەد سەڵاح
ئەفسانەی تۆپی پێی میسری و لیڤەرپوول، جارێک لە ئۆڵۆمپیاد دەرکەوت، کە لە ساڵی 2012 لە لەندەن بەڕێوەچوو، دەرکەوتنی سەڵاح کاریگەر بوو دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 3 گۆڵ لە 3 یاری لەسەریەک بەرامبەر بەڕازیل و نیوزلەندا و بیلاڕوس، بەڵام یاریزانە میسرییەکە نەیتوانی سەرکردایەتی وڵاتەکەی بکات بۆ دەرەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی دوای ئەوەی بە ئەنجامی (0-3) بە ژاپۆن دۆڕا، نەیتوانی هیچ میدالیایەک بەدەستبهێنێت.