یانەی پاریس سانجێرمان بەنیازە لەم هاوینەدا ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بکات بۆ خزمەتکردنی یەکێک لە ئامانجەکانی ڕیال مەدرید، یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات ئەم هاوینە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ فرانکۆ ماستانتونۆ ئەستێرەی یانەی ڕیڤەر پلێت بگوازێتەوە، بەگوێرەی تۆڕی دیفێنس سێنتڕالی ئیسپانی، پاریس پەیوەندی بە ماستانتونۆوە کردووە و بەنیازە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی واژۆی گەوهەرە ئەرجەنتینییەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای هەڕەشەکانی سان جێرمان بەنیازی گۆڕینی پلانەکەی لە گرێبەستەکەی ماستانتونۆدا نییە، هەروەها ئۆفەرێکی نوێ بە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار پێشکەش ناکات، ڕیال مەدرید دەیەوێت ئەو یاسایە جێبەجێ بکات کە هەرکەسێک بیەوێت بێتە مێرێنگێ دەبێت ملکەچی مەرجە شاهانەییەکان بێت بەبێ ئەوەی لەگەڵ هیچ یانەیەکی تردا بچێتە ناو داوایەکەوە، جۆنی کالافات، سەرۆکی گرێبەست لە ڕیال مەدرید، پێی وایە ماستانتونۆ بەهرەمەندێکی گەورەیە، بۆیە بەرپرسانی مێرێنگی ڕازی کرد کە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.