خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- عەدنان دەڕجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بەناوی سەرجەم ئەندامانی فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێڕاق، پیرۆزبایی پاڵاوتنی یانەکانی دهۆک و نەجەف دەکات بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بۆ وەرزی داهاتوو، سەرۆکی فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێڕاق لەمبارەیەوە گوتی: پاڵاوتنی یانەکانی دهۆک و نەجەف بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بۆ وەرزی داهاتوو شایستەیەکی سروشتییە بۆ ئەو دوو تیپە کە بە درێژایی وەرزەکە هەوڵی زۆریان دا باشترين ئاست و ئەنجام پێشکەش بکەن، دواجار هەردوو یانەکە بەشایستەیی بە نوێنەرایەتی يانەکانی عێڕاق گەیشتە لوتکە.

يەکێتی فیدراسیۆنى تۆپی پێ عێڕاق داواکارییەک لە کارگێری یانەى زەورا و بەشێک لەو یانانەی کە لە پلەی ئۆفدا بەشداربوون پێگەیشت، تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی میکانیزمی پەسەندکراوی ئەنجامدانی یارییەکانی پلەی ئۆفیان کرد، هەروەها تیروپشکێک لەنێوان يانەکانی بەشداربووى پلەى ئۆف ئەنجام دا بۆ چوار یانەى ئەستێرەکانی عێڕاق، کە بریتی بوون لە دهۆک ,زەورا، مینا، ئەمانەى بەغدا، نەجەف بەرامبەر زاخۆ یاری کرد و توانی بەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن بەسەر زاخۆ تۆمار بکات و چانسی بردنەوەى بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانیێتیەکانی دەرەوە مسۆگەر بکات، بەڵام یانەى زەورا بڕوایان بەتیرۆپشکەکە نەبوو، لەیارییەكەى بەرامبەر یانەى دهۆک, يارييەکەیان ئەنجام نەداو كشانەوە و 0-3 گۆڵ بەدۆرا هەژمار کرا، بەم هۆیەوە هەر یەک لەیانەکانی دهۆک و نەجەف چانسی بەشداریکردنیان لەپاڵەوانێتیەکانی دەرەوە لەلایەن یەکێتى فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێڕاق پێدرا.