خەبات: زاگرۆس نانەكەلی:- هەردە رەئوف سەرۆكی شاندی ئۆڵۆمپی عێراق سەبارەت بە بەشداری تیپ و یاریزانەكانی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 گوتی: هەفتەی رابردوو شاندی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتە گوندی وەرزشی ئۆڵۆمپی، من وەك سەرۆك شاند و سەرمەد عەبدولئیلاه وەك جێگری سەرۆك شاندی ئۆڵۆمپی عێراق كە ئەویش كوردە، هەوڵەكانمان بۆ خۆئامادەكردنی یاریزانەكان ومەشق وراهێنان و بۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپی پاریسی 2024.

هەردە رەئوف زیاتر گوتی: شاندەكانی عێراق پێكهاتوون لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق و یاریزانێكی بەرزكردنەوەی قورسایی و یاریزانێكی مەلەوانی و گۆڕەپان و مەیدان و یاریزانێكی جۆدۆ، بڕیارە لەم ڕۆژانەش شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بگاتە شاری لیۆنی فەرەِنسی، دوای ئەوەی كەمپێكی مەشق و راهێنانیان بۆ ماوەی 8 رۆژ كردەوە و یارییەكی دۆستانەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی میسر ئەنجامدا بوو كە بەئەنجامی (2-1) یارییەكەیان دۆڕاندبوو، هەروەها هەردە گوتی : هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق یەكەم یارییان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆكڕانیا دەبنەوە لە 24-7 و یاری دووەم لە 27-7 بەرامبەر ئەرژەنتین ویاری سێیەم لە شاری نیس رووبەڕووی مەغریب دەبنەوە لە 30-7.

هەروەها گوتی: یاریزانی مەلەوانی و جۆدۆ 22-7- دەگەنە شاری لیۆن، هەروەها رێكەوتی 25-7 یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان و بەرزكردنەوەی قورسایی دەگەنە شاری لیۆن، ئەمە كێبڕكێیەكانی یاریزانانی عێراقە لە ئۆڵۆمپیاد، لە كۆتاییدا هەردە رەئوف گوتی: هەموو كارئاسانییەك بۆ یاریزانەكان وشاندی ئۆڵۆمپی عێراق كراوە، شوێنەكانیان ئامادەكراوە و ئێمە هەموو شتێكمان بۆ ئامادەكردوون، لەگەڵ گەیشتنی یاریزانەكان، دەست دەكەن بە مەشق و راهێنان و خۆئامادەكردن بۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.