ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە یانەی لایپزیگەوە بگوازنەوە ڕیزەكانییەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بریکاری دانی ئۆلمۆ ئۆفەرێکی لە یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 6 ساڵ، کە لایپزیگ بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هەرچەندە ماوەی ئازادکردنی ئۆلمۆ لە 20ی تەمموز کۆتایی هات، بەڵام یاریزانەکە و نوێنەرانی یانە ئەڵمانیەکەیان ڕازی کرد کە ئەم یاریزانە بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە بهێڵێتەوە، بڕیارە ئۆلمۆ و خێزانەکەی ڕەچاوی ئەو ئۆفەرەی بەرشەلۆنە بکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئۆفەرەکانی دیکەی یانەکانی وەک مانچستەر سیتی، بایرن میونشن، لیڤەرپوول، مانچستەر یونایتد، ئەتلەتیکۆ مەدرید.