کە دۆخی تەندروستی باشە و هیوادارە بەم نزیکانە بگەڕێتەوە یاریگاکان.
لە پەیامێکدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردەوە، واتە ڕۆژێک دوای پێکانی پاژنەی ڕاستی لە یاری کۆتایی جامی ئەمریکا، کە تێیدا ئەرجەنتین ناسناوەکەی بەدەستهێنا.
مێسی وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری یارییەکەی کرد، بەڵام پێکانەکەی ناچاری کرد لە خولەکی 66دا بچێتە دەرەوە، دواتر لەسەر کورسی یەدەگ بە شێوەیەک دەركەوت كە دەگریا، ئەمەش لەبەر مەترسی کە پێدەچێت دوا پاڵەوانێتی بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی.
مێسی نووسیویەتی: کۆپا ئەمریکا کۆتایی هات و یەکەم شت دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەک بکەم بۆ پەیام و سڵاوەکانیان، سوپاس بۆ خوا، هیوادارم بەم زووانە بتوانم جارێکی تر بگەڕێمەوە ناو یاریگا.