یاریزانانی خولی بۆندسلیگا زۆرترین گۆڵیان لە پاڵەوانێتی ئەورووپا «یۆرۆ 2024» تۆمارکرد، كە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناسناوەکەی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتییەکە 117 گۆڵی لە میانی 51 یاریدا لێ تۆمارکرا، یاریزانانی بۆندسلیگاش 26 گۆڵیان تۆمارکرد، دیارترینیان هاری کەین و دانی و ئۆلمۆ بوون، هەر یاریزانێک 3 گۆڵیان تۆمارکرد، خولی ئیسپانی بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە پلەی دووەمدا هات، خولی ئینگلیزیش هەمان نمرەی هەبوو، دواتر خولی ئیتاڵیا بە 15 گۆڵی یاریزانەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا.