خەبات: ئه‌حمه‌د تاریق:- سامڕەند دارا، سەرەتا له به‌رنامه‌ى به‌زمى به‌زم ده‌ستى به كارى هونه‌رى كرد و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه. سامراند، جگه له كارى هونه‌رى، له داهاتوو ده‌یه‌وێت ببێت به خاوه‌ن بزنسى خۆى ئه‌گه‌ر بە پڕۆژەیه‌كى بچو‌وكیش بێت و كه‌س منه‌تى به‌سه‌ر نه‌كات. ده‌یەوێت له ڕێگه‌ى بزنسه‌كه‌یه‌وه هاوكارى گه‌نجان بكات و هەڵی كاریان بۆ بڕەخسێێنێت.
*به كام هونه‌رمه‌ندى كورد سەرسامی؟
كورد هونه‌رمه‌ندى جوانى تێدا هه‌یه و هونه‌رى جوان پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه نامه‌وێت بته‌نها کەسێک هه‌ڵبژێرم ز بڵێم به‌و هونه‌رمه‌نده سه‌رسامم.
*هه‌ر ئافره‌تێك سه‌ره‌تا دێته نێو كارى هونه‌رى قوربانى ده‌دات تۆ چ قوربانییه‌كت داوه؟
لە نێو بواری هونەری چ پیاو بێت چ ئافره‌ت دەبێت قوربانى بدات، منیش وه‌ک هه‌مووان قوربانى زۆرمداوه، به‌ڵام له جیاتى ئه‌وه دڵى كۆمه‌ڵێك جه‌ماوه‌رى جوانم به‌ده‌ست هێناوه.
*چ شتێك لاى تۆ هێلى سووره له كارى هونه‌رى؟
لادان له كولتوورى خۆمان و بێ ڕێزى و ماف خواردن لاى من هێلى سووره ،من مافى كه‌س ناخۆم قبوڵیش ناكه‌م كه‌س مافم بخوات.
*سه‌ره‌تا به كارى هونه‌رى كۆمیدیا ده‌ستت پێكرد حه‌ز به كۆمیدیا ده‌كه‌یت یان كارى تراژیدیا؟
من ئه‌كته‌رى كۆمیدیم، به‌ڵام چه‌ندین كارى جدیشم كردووه و كێشه نییه من حه‌زم له كارى هونه‌رى و ئه‌كته‌رىیە، بۆمن جیاوازى نییه، تواناى به‌رجه‌سته‌كردنى هه‌موو ڕۆڵێكم هه‌یه.
*بۆ کاری ڕیکلام بۆ چ شتێك ئەگەر داوات لێکرێت ئامادەنیت ڕیکلامی بۆ بکەیت؟
جگه‌ره، چونكه زۆرم ڕق لێیه، هه‌روه‌ها مه‌شروب، چونكه كۆمه‌ڵگەکەم قبوڵى نییه.
*له‌م دواییه‌دا چه‌ند ڕیكلامێكت كر، وه‌ك هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یت له‌به‌رامبه‌ر كاڵایه‌كى خراپ پاره‌یه‌كى باش وه‌رگریت و بڵێیت كاڵایه‌كى باشه؟
هه‌رگیز، هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ى ڕیكلامم بۆ كردوون خۆیان شایه‌دن تاوه‌كو خۆم به‌رهه‌مه‌كه تاقى نه‌كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك سوودى لێ نه‌بینم ڕیکلامی بۆ ناكه‌م.
*ماوەیەک دواى كارى هونه‌رى وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار ده‌ركه‌وتى هه‌ست ناكه‌یت خۆت له هه‌موو كارێك ده‌ده‌یت، ئایا ده‌توانیت له هه‌موو بواره‌كان سه‌ركه‌وتوو بیت؟
زۆر سه‌ركێشى ده‌كه‌م، به‌س شتێك نەزانم لێی سه‌ركه‌وتوو دەبم نایكه‌م.
*بۆچى له به‌زمى به‌زم ئێوه وه‌ك ئافره‌ته‌كان پاڵپشتى یه‌كترى و هاوكارى یه‌كترى نه‌بوون، هەمیشە حه‌زتان به ڕووخانى یه‌كتر ده‌كرد؟
به پێچه‌وانه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى كه من یه‌كه‌م ئافرەت بووم له سه‌ره‌تاى به‌زمى به‌زمه‌وه تا فیناڵى به‌رنامه له‌گه‌ڵ بووم، زۆرجار هه‌بووه هاوكارى به‌شێك له‌و خانمانه بووم كه له‌دوای من ده‌ستیان پێكردوو له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوون، به‌ڵام له هه‌موو شونێكیش ركابه‌ری هه‌یه، له‌وانه‌یه منیان به ڕكابه‌رى زانیبێت ئاساییه، به‌س من كه‌سم به ڕكابه‌رى خۆم نه‌زانیووە، لێره‌شه‌وه رێزم بۆ هه‌موویان هه‌یه.
*سه‌رده‌مانێکی باش لەگەڵ هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو گۆڤار ئه‌نوه‌ر كارتان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد، شتێكى گۆڤار ئه‌نوه‌رى خوالێخۆشبوو هەیە بۆمان باس بكه كه قه‌ت بیرت نەچێته‌وه؟
خواى گه‌وره لێیخۆش بێت من به پیاوه سادده‌كه ناوم ده‌برد، ناشمه‌وێت باسى یادگارى ئه‌و پیاوه مه‌زنه بكه‌م نه‌وه‌ك منداڵه‌كانى خوێنه‌رى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌بن و دڵیان پربێت، ته‌نها دەڵێم توخوا هه‌مووتان گه‌ردەى ئازاد بكه‌ن ئه‌و هونەرمەندێکی زۆر سادده بوو، هەمیشە پێکەنینی دەخستە سەر لێوی هەمووان.
*ناشرین ترین ره‌فتارى پیاو لاى تۆ چییه؟
درۆزنی و دڵ پیسى و ڕه‌زیلى، پیاو ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ى تێدابوو به نێر بانگ بكرێت باشتره نه‌ك بە ییاو.