سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تڕا‌مپ ده‌كات و ده‌شڵێت، پێویستە شوێنی تووندوتیژی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا نەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێك دا كه له توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: “زۆر دڵگرانم بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریكا. بەکارهێنانی تووندوتیژی لە یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکاندا، سەرکۆنە دەکەم. پێویستە شوێنی تووندوتیژی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا نەبێتەوە. دڵم لای سەرۆک ترەمپ، خێزانەکەی و هەموو قوربانیانی ئەم هێرشەیە.”
ئەمە لە کاتێکدایە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ھەڵبژاردنی دەکرد، تەقەی لێ‌کرا و گوللەیەک بەر گوێی ڕاستی کەوت و بە سووکی بریندار بوو.