هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2024 ئەنجام دەدەن و ئەمشەو پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا یەکلایی دەبێتەوە، کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیانی دووشەممە، یاریگای هاردرۆک بە 75 هەزار هاندرەوە باوەش بۆ یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە نێوان ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی و کۆڵۆمبیای خامێس رۆدرێگرز دەکاتەوە، هەردوو هەڵبژاردەکە پێشتر 40 جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، باڵادەستی ئەرجەنتینییەکان بە شێوەیەکە ئەگەر پێوەربێت بۆ یارییەکەی ئەمشەو براوەی کۆتایی دەبن، ئەرجەنتینییەکان لە 22 یاری براوەبوونە و لە 10 یاری بەرامبەر بوونە و کۆڵۆمبیا تەنها 8 بردنەوەی هەیە.
هەڵبژاردەی پەڵەوانی دوا مۆندیال بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی دەیانەوێت جارێکی دیکە ببنە پاڵەوان و تاجی کۆپا ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بکەنە سەرییان، هەرچی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیایە بە سەرکردایەتی خامێس رۆدرێگز لەو پاڵەوانێتییە وەک ئەسپی رەش خۆیان نمایش کردوو رکابەرەکانییان وردوخاش کرد. چاوەڕووان دەکرێ بۆ هەردوو هەڵبژرادە یارییەکی ئاسان نەبێت و پڕبێت لە ڕووداو و هەڵبەز و دابەز، یارییەکە لە لایەن رافایل کلاوسی ناوبژیوانی بەرازیلی بەڕێوە دەبردرێت، سەرەڕای هەبوونی تێبینی لەسەر ئاستی ناوبژیوانان لە پاڵەوانێتییەکە بەڵام ئەو ناوبژیوانە بە یەکێک لە باشترینەکان ئەمریکا دادەنرێت.