بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرەكان رایگەیاندووە، چوار تۆمەتبار دەستگیر کراون، بڕی(17) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرەكان، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە كراوە، چوار تۆمەتبار دەستگیر كران، بڕی 17 كیلۆ مادەی كیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە راگەیاندراوەكەدا روونكراوەتەوە، دوای كۆكردنەوە زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە دوو چالاكییدا، ئەو چوار تۆمەتبارە دەستگیر كراون.

هاوكات ئەوانە بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرەكان راگیراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.