خەبات: ئەحمەد تاریق:- خانمە ئەکتەری لاو، زەینەب کاوە، کە بەشداری چەندین فیلم و کاری شانۆیی کردووە، لە نوێترین کاری هونەری خۆیدا بۆ خەبات ڕایگەیاند: لە ئێستادا خەریکی کارێکی تازەم بە ناوی میرنشین، کە بەم زووانە کارەکانی تەواو دەبێت و بەرهەم دەهێنرێت، فیلمی سینەمایی میرنشین لە نووسینی ئومێد زەنگەنە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی زمناکۆ هیدایەت زەنگەنەیە چیڕۆکی ئەم فیلمە مێژووکەی بۆ چوار سەت ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە مێژوویی دێرینی زەنگەنە دەگێڕێتەوە و باسی بەگ و میرەکانی زەنگەنە دەکات، کە کۆمەڵێ ئەکتەری بە توانا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن وەک هونەرمەند: عادل چاوشین، شەماڵ ستار، مەهدی شەفیق، ڕۆستم قیرجەیی، خاتوو ئەڵماس، گوڵاڵە بێلاڤ، زەینەب کاوە، ئيدريس محەمەد، گۆڵاڵە پێنجووێنی، ئیسماعیل بێقەرار و ژمارەیەک کارەکتەری دیکە بەشداری لەم فیلمەدا دەکەن. سوپاسی مام کەرەم زەنگەنە و حاجی ئەحمد زەنگەنە دەکەین بۆهەوڵدا بەرهەم هێنانی فیلمی میرنشین.